هەر سێ ووڵاتی فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و بەریتانیا کارەکانی ئێران بە پێشێلکاری ناودەبەن داوایەکی ئاراستە دەکەن
پەیامی کورد ... هەر سێ ووڵاتی فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و بەریتانیا کارەکانی ئێران بە پێشێلکاری ناودەبەن داوایەکی ئاراستە دەکەن .
ووڵاتانی ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا رایدەگەیەنن، هەنگاوەکانی ئێران بۆ زیادکردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو پێشێلکاری رێککەوتنە هاوبەشەکانە و داوا دەکەن دەستبەجێ ئەو ووڵاتە بگەڕێتەوە بۆ پابەندبونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە.
ووڵاتانی ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا لەراگەیەنراوێکدا هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردوە، "نیگەرانی رادەگەیەنین دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی ئێران یۆرانیۆمی پیتێندراوی زیادکردوە، ئەو هەنگاوەی تارانیش پێشێلکاری رێککەوتنە هاوبەشەکانە".
باس لەوەشکراوە، ئێران پابەندکراوە بەوەی تا ١٥ ساڵی داهاتوو یۆرانیۆمی پیتێندراو بەرهەم نەهێنێت، بۆیە داوا دەکەن دەستبەجێ تاران ئەو هەنگاوانە بوەستێنێت کە پێچەوانەی رێککەوتنی ئەتۆمین و پێشێلکردنی هەوڵەکانیشە بۆ چارەسەری کێشەکان لەرێگەی دیپلۆماسی یەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە