هەر سێ کەسایەتی " نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێم و پاڤڵ و قوباد تاڵەبانی لە سەر پرسێکی گرینگ کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... هەر سێ کەسایەتی " نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێم و پاڤڵ و قوباد تاڵەبانی لە سەر پرسێکی گرینگ کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سەر لە ئێوارەی شەممە ١٢ی فێبریوەری ٢٠٢٢، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ناكۆكییەكانی پارتی و یەكیتی لەبارەی رێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆككۆماری عێراق، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی كۆببنەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لەنێو یەكێتی رایگەیاندووە : بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەهەولێر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆككۆماری عێراق، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی كۆببنەوە.
ئەو سەرچاوەیە بەدووری نەزانیوە لەو كۆبوونەوەیەدا یەكێتی و پارتی بگەنە رێككەوتن لەسەر پێشنیاری گۆڕینی كاندیدی یەكێتی و دانانی كاندیدێك كە پارتیش لەسەری رازی بێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆک مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەسەر هەمان پرس كۆبوونەوە بەبێ ئەوەی بگەنە هیچ رێككەوتنێك.
بەپێی زانیارییەكان ، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆک مەسعوود بارزانی دوو پێشنیاری خستووەتە بەردەم بافڵ تاڵەبانی، كە یەكەمیان وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمارە لەلایەن پارتی و پێدانی تەواوی پۆستەكانی دیكەیە بە یەكێتی لە بەغداو پێشنیاری دووەمیش گۆڕینی كاندیدەكەی یەكێتی و دانانی كاندیدێكە كە رەزامەندی پارتی شی لەسەر بێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە