هەر هاووڵاتییەک پابەندی ئەم بڕیارەی حکوومەت نەبێت جگە لە سزادان ناتوانێت سەردانی هیچ فەرمانگەیەکی حکوومیش بکات
وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێم بڕیاریدا، هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێکدا بێت، ئەگەر تا ١ى١ى ٢٠٢٢ ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمی و هەروەها، لەدوای ئەو بەروارەش هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی رڕایيکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین.
لەڕاگەێندراوێكی وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمدا هاتوە، " لەپێناو پاراستنی تەندرووستی گشتی، وەزارەتی داد گشتاندنێکی ڕاگەیاندووە بەپێی ئەو گشتاندنە، كە ئیمزای وەزیری دادی لەسەرە، هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەر تا ١ى ١ى ٢٠٢٢ ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمیەوە".
ئەوەش هاتووە، "هەروەها لەدوای ئەو بەروارەش هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین".
وەك لەبڕیارەكەدا هاتووە، لەکاتی جێبەجێنەکردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە ڕووبەرڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە