هەر کەسێک لەم نرخە گرانتر بیفرۆشێت سزا دەدرێت
پەیامی کورد ... هەر کەسێک لەم نرخە گرانتر بیفرۆشێت سزا دەدرێت
بەڕێوبەری سووتەمەنی دھۆك رایگەیاند، كێشەی گاز بە تەواوی چارەسەر كراوە و ئێستا گاز وەكوو جاران لە ھەموو شوێنەكان ھەیە و نرخەكەشی ھەشت ھەزار دینارە. دەشڵێ، ئەوەی گازی حكوومی گران بفرۆشێت، سزا دەدرێت.
موحسین تەھا، ڕایگەیاند : "لە ٢٦ی ئەم مانگەوە گرفتی كەمی گاز و گرانی نرخەكەی چارەسەر كراوە و گاز بە زیادەشەوە بۆ ئێمە دێت و ئێمەش بە دادپەروەری بەسەر ھەموو قەزاكاندا دابەشی دەكەین، چوونكە رۆژانە ١٦٠تۆن گازمان بۆ دێت و نرخی یەك بوتڵ گازیش ھەشت ھەزار دینارە و بۆ بەردەرگای ماڵانیش نۆ ھەزار دینارە".
بەڕێوبەری سووتەمەنی دھۆك ووتیشی: "بە ھۆی چاككردنەوە لە (كۆرمۆر) كێشەی كەمی گاز دروست ببوو، بەڵام ئێستا ئەو كێشەیە نەماوە، بۆیە ھەر كەسێك گازی حكوومی بە گران لەو نرخەی دیاری كراوە بفرۆشێت، سزای دەدەین، بەڵام ئەوەی بازرگانی كە دەیفرۆشێتە شوێنە بازرگانییەكان، رەنگە نرخەكەی كەمێك گرانتر بێت، بەڵام لە گۆڕەپانەكان نابێت گران بیفرۆشێت، چوونكە ئەگەر گران بیفرۆشێت، سزا دەدرێت".
تەھا ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە چاودێری نرخی گاز دەكەین و رێگە نادەین بە گرانی بفرۆشرێت، چوونكە گازی پێویست دەگاتە دەستمان".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە