هەزار یه‌که‌ى نیشته‌جێ بوون له‌م شوێنە دروست ده‌کرێت
پەیامی کورد ... هەزار یه‌که‌ى نیشته‌جێ بوون له‌م شوێنە دروست ده‌کرێت
نزیکه‌ى هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێ بوون بۆ که‌مئه‌ندامان له شارى که‌لار درووست ده‌کرێت و له دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره ئیداری و یاساییه‌کان، ده‌ست به جێبه‌جێکردنیان ده‌کرێت.
ده‌روون عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان، ڕایگه‌یاند: "پرۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێوون بۆ که‌م ئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت (کورته باڵاکان، نابینایان، تالاسیما) له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، به دیاری کراوى له شارى که‌لار، درووست ده‌کرێت، خۆشبه‌ختانه ئێستا پرۆژه‌که ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ى گشتی وه‌به‌رهێنانى بۆ وه‌رگیراوه و له‌دواى ته‌وابوونى ڕێکاره یاسایى و ئیدارییه‌کان ده‌ست به جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که ده‌کرێت''.
ووتیشى: "پرۆژه‌که به‌گشتى ١٠٠٠ یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له‌خۆ ده‌گرێت، به شێوه‌ى قیستى درێژخایه‌ن و به‌بێ وه‌رگرتنى سوود به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت، ئێستا به هاوکاری ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان سه‌رقاڵى دابینکردنى زه‌ویین بۆ پرۆژه‌که".
بەڕێوبه‌رى گشتی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ڕوونیشى کرده‌وه: "میکانزمى دابه‌شکردنى یه‌کەکانی نیشته‌جێ بوون له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شکردنى فۆڕمى تایبه‌ت ده‌بێت که هه‌مووى به شێوه‌ى خاڵبه‌ندى دیاری کراوه بۆ ئه‌وه‌ى که‌سانى موسته‌حه‌ق و شایسته سوودمه‌ند بن، به دڵنیاییەوە ڕێگه به هیچ ده‌ستێوردانێک ناده‌ین له هه‌رلایه‌که‌وه بێت".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە