هەسەدە : لە ئۆپراسیۆنێک بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرکردەیەکی داعشمان کوشت

پەیامی کورد  ...  هەسەدە : لە ئۆپراسیۆنێک بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرکردەیەکی داعشمان کوشت

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، بە پاڵپشتی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی داعش لە شێدادییە لەسەر حەسەکە ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سەرکردەیەکی داعشیان کوشتووە.

هەروەها ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، سەرکردەیەکی داعش لە عێراق ناسراو بە "عامیر ئەلزوکاع" لە شەڕەکەدا کوژراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن HSD ەوە دراوە، لەو ئۆپراسیۆنانەشدا 2 ئەندامی داعشیش دەستگیرکراون.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە