هەسەدە و تورکیا لەسەر ئاگربەستی تەواوەتی ڕێککەوتون و دانرا بە هێزەکانی سووریای دێموکرات دا

پەیامی کورد    ...    هەسەدە و تورکیا لەسەر ئاگربەستی تەواوەتی ڕێککەوتون و دانرا بە هێزەکانی سووریای دێموکرات دا

رۆژنامەی وەتەنی سووری بڵاوی کردەوە: دوانیوەڕۆی پێنجشەممە (17ـی ئەیپریل 2025) بە چاودێری ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان شاندێکی باڵای هێزەکانی سووریای دێموکرات و شاندێکی تورکیا لە نزیک بەندئاوی تشرین ئەنجام دراوە و هەردوولا لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست رێککەوتون.

بەپێی سەرچاوەکە؛ شاندەکەی هەسەدە بە هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی چوونەتە شوێنی کۆبوونەوەکە و شاندی تورکیاش بە ئۆتۆمبێل لە خاکی تورکیاوە گەیشتونەتە ناوچەیەکی نزیک بەندئاوی تشرین و دوای کۆبوونەوەیەکی نێوانیان هەردوولا رێککەوتون لەسەر ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناوچەکە.

رۆژنامەی وەتەن نووسیویەتی : بەپێی رێککەوتنەکە تورکیا دان بە هێزەکانی سووریای دیموکرات دا دەنێت و ئامادەکاری دەکرێت بۆ قۆناغی کشانەوە و کەم کردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا.


ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە