هەشتەمین ژەنەڕاڵى سوپاى ڕووسیا لە ئۆکراین کوژرا!
پەیامی کورد ... هەشتەمین ژەنەڕاڵى سوپاى ڕووسیا لە ئۆکراین کوژرا!
فەرماندەى سێنپترسبۆرگ، هەواڵى کوژرانى ژەنەڕاڵێکى دیکەى سوپاى ڕووسیاى ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەى هێل ـى ئەمریکی بڵاوى کردەوە: ڤلادیمێر پترۆڤیچ فرۆڵوۆف، جێگرى فەرماندەى سوپاى هەشتەمى ڕووسیا لە هێرشى سەر شارى ماریۆپۆل کوژرا.
لەو کاتەوەى ڕووسیا هێرشى کردووەتە سەر ئۆکراین، ئەمە هەشتەمین ژەنەڕاڵی ئەو ووڵاتەیە کە دەکوژرێت.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە