هەشت ئەندامی سێنا : ئیزن بە هاتنی ئیبراهیم ڕەئیسی نەدەن بێتە ئەمریکا

پەیامی کورد    ...   هەشت ئەندامی سێنا : ئیزن بە هاتنی ئیبراهیم ڕەئیسی نەدەن بێتە ئەمریکا

هەشت ئەندامی کۆماریخوازی سێنای ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن داواکاری پەسەند نەکردن و ڕەزامەند نەبوونی دەولەتەکەی ئەو بە پێدانی ڤیزا بە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری گومێردراوی ئێران بۆ هاتنی ئەمریکا و بەشداریکردن لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانن.

لە نامەی ئەم هەشت سێناتۆرە بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا هاتووە کە ڕەئیسی  دەست لە لەسێدارەکانی دەیەکانی ٨٠ و کارەکانی ئێران بۆ کوشتنی بەرپرسانی ئەمریکی دا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەبووە و هاتنی شاندی بەرپرسانی ئێرانی بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان یان بە هەڕەشەیەکی ڕوون نەکراوە لە دژی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە ناو برد .

سێناتۆرگەلی واژووکەری ئەم نامەیە جەختیان کردەوە " ئیبراهیم ڕەئیسی " نە تەنیا بە ڕۆڵی خۆی لە لەسێدارەکانی دەیەی ٨٠ سەربەرز و شانازە بەڵکوو لەو ساڵانەی کە باقی پۆستگەلی هەستیاری دیکەش بەردەوامی بە کوشتار ، ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافی ئێرانیان داوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە