هەشت حیزبی عێراقی هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسی یان پێک هێنا
پەیامی کورد ... هەشت حیزبی عێراقی هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسی یان پێک هێنا
هەشت حیزبی عێراقی هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسییان ڕاگەیاند و هەوڵ دەدەن چالاکی یەکانیان بۆ شەقامی عێراقی بگوازنەوە.
دیارترین حیزبەکانی ئەو هاوپەیمانی یە حیزبی شیوعی و جووڵانەوەی تشرینن، کە كوتلەیەكی سیاسییان بەناوی هێزەكانی گۆڕان پێكهێنا، ئەندامێكی ئەو كوتلەیەش دەڵێت، پێویستە لایەنێك هەبێت كە نوێنەرایەتی شەقام بكات.
هێزەكانی گۆڕان پێكهاتووە لە " حیزبی شیووعی، ماڵی نیشتمانی، نازل آخذ حقي، ماڵی عێراقی، رەوتی بەڵێن، بزووتنەوەی تشرین، رەوتی كۆمەڵایەتی و رەوتی دیموكرات".
ئەوان دەڵێن، هێزەكانی گۆڕان سوورن لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانكاری بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی عێراق و گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزەكانی دیكە كە ئەم رێبازەیان گرتووەتەبەر.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە