هەشت سەربازی نیزامی بە هۆی لە ناوچوونی بەڵگەی پەیوەندیدار لەگەڵ تێرۆری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەست بەسەرکران

پەیامی کورد      ...  هەشت سەربازی نیزامی بە هۆی لە ناوچوونی بەڵگەی پەیوەندیدار لەگەڵ تێرۆری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەست بەسەرکران

یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ٨ ئەفسەری پلە باڵای ئەم ووڵاتە لەوانەش دوو ژەنەڕاڵ ، بە هۆی لەناوچوونی بەڵگەی گرینگی هەوڵی تێرۆری سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتەوە بوون دەست بەسەر کران .

موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر کەوتە بەر ئامانجی فڕۆکەگەڵی بێفڕۆکەوانەوە . بەڵام ئەو لەم هەوڵە تێرۆریستییە دا توانی بە سەلامەت دەربچێت و یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش دەست لێنەدراو لە سەر بانی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەودا دۆزرایەوە .

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی عێراق لە ئاکامی دانیشتنێکی میدیایی دا ڕایگەیاند کە دوو گرووپ لە هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیاری کۆکردنەوە و سەلماندنی جێ پەنجەگەلی لەناکاو لە سەر ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەوە پێش لەناوبردنی بوونە و هەرچەندە ئەوان لە سەرەتاوە متمانەیان بە کۆمیسیۆنی لێکؤلینەوە دا کە کاری کۆکردنەوە و جێ پەنجەکان ئەنجام دراوە بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئەوان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان یان بە بێ کۆکردنەوەی ئەم جۆرە بەڵگە گرینگانە لە ناوبردووە .

هەر لەم ڕاستایەدا قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند : " کۆمیسیۆن بڕیاریداوە کە ئەندامانی ئەم دوو تیمە دەست بەسەر بکات و لێکۆڵینەوەگەلی سەرەتایی دەست پێبکەن و دەربکەوێت بۆچی ئەوان کارێک کە دەبوایە ئەنجام بدرێت ئەنجام نەداوە ."

ئەو بە ئاژانسی فەرمی فەرەنسای ووتووە کە ئەم دوو گرووپە پێکهاتوون لە هەشت ئەفسەر لەوانەش دوو ژەنەڕاڵ و جەختی کردەوە کە کۆمیسیۆن لەم قۆناغەدا نیازی تاوانبار کردنی کەسی نییە و بە دوای دۆزینەوەی هۆکاری ئەم بێسەروبەرییە لە دەرئەنجامی ئەرکەکانیانە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە