هەناردەکردنی چەکی فەڕەنسا بۆ جیهان ڕووی لە زیادبوونە

پەیامی کورد      ...    هەناردەکردنی چەکی فەڕەنسا بۆ جیهان ڕووی لە زیادبوونە .

سەرەڕای درووشمە ئاشتی خوازانەکانی فەڕەنسا ، ئەم ووڵاتە ڕۆڵێکی بەراوی لە هەناردەکردنی چەکی کوشندە بۆ ووڵاتانی جیهان و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە . لاکرۆئا ئەم بابەتە لێکدەداتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لاکرۆئا نووسی : بە پێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەگەلی ئاشتی ستۆکهۆڵم کە پانزدەی مارس بڵاوکراوەتەوە ، هەناردەکردنی چەکی فەڕەنسای لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا بە هۆی فرۆشتنی فڕۆکەگەلی شەڕکەر " درووستکراوی فەڕەنسا " ٤٤٪ زیادی کردووە . لە ئاستی جیهان ، هەڵگرتن و گواستنەوەی چەک و چۆڵی نێودەوڵەتی لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠٢٠ دا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕاوەستاوە .

فەڕەنسا لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٦ تاکوو ٢٠٢ ٨٪ ی ئەم بازاڕەی بە خۆی تەرخان داوە و پلەی سێهەمی لە نێوان گەورەترین هەناردەکارانی جیهان دا هەیە .

زیادبوونی بێوێنەی هەناردەکردنی فەرەنسا دەتوانێ تا ئاستێکی زۆر هۆکارەکەی سەرکەوتوویی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ڕافاڵ بێت . ئەم راپۆرتە نیشان دەدات کە ڕگواستنی چەکی نێودەوڵەتی نێوان ساڵەکانی ٢٠١١ - ٢٠١٥ و لە نێوان ٢٠١٦ - ٢٠٢٠ لە ئاستێکی یەکسان دا بووە . فڕۆشتنی چەک نزیک بە بەرزترین ئاستی خۆی لە کاتی کۆتایی شەڕی سارد ماوەتەوە و ١٢٪ زیاتر لە ساڵەکانی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٢٠ ە .

ئەمریکا پێگەی یەکەمی لە نێوان ووڵاتانی هەناردەکاری چەک دا بۆ خۆی پاراستووە و پشکی بازاڕی لە ٣٢٪ بۆ ٣٧٪ زیادی کردووە . ئەم ووڵاتە پێشڕەوە لە بازاڕی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە جیهان دا 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە