هەنگاوی نوێی بەریتانیا دژ بە ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان
پەیامی کورد ... هەنگاوی نوێی بەریتانیا دژ بە ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە کەشتی "HMS Montrose"ی بەریتانیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا دووجار دەستی بەسەر چەکی بەلەمی خێرای سەر بە قاچاخچییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی باشووری ئێراندا گرتووە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند کە ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە "مووشەکی زەوینی بۆ ئاسمان و بزوێنەری مووشەکی کروز".
ئینگلتەرا هەروەها ووتی کە ئەم کارە پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ٢٢٣١ و ٢١٤٠ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە