هەنگاوی نوێی عەرەبستانی سەعوودی بۆ فشاری زیاتر بۆ سەر حێزبۆڵلای لۆبنان ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد     ...    هەنگاوی نوێی عەرەبستانی سەعوودی بۆ فشاری زیاتر بۆ سەر حێزبۆڵلای لۆبنان ئاشکرا دەکرێت .

عەرەبستانی سەعوودی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ، بۆنیادی " القرض الحسن " ی جێگیر لە لۆبنانی بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناو برد و ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی ئەم بۆنیادەی پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی حێزبۆڵلای لۆبنان ناساند و ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجوومەن ە بە بەرێوبەرایەتی پارەکانی حێزبۆڵلا و دەستەبەرکردنی ماڵی ئەم بزووتنەوەیە لەوانەش لە بواری سەربازی و نیزامی دا کار دەکات .

ڕیاز هەروەها بە تێرۆرسیت ناو بردنی حێزبۆڵلا ڕایگەیاند کە هەموو داراییەکانی ئەم بۆنیادە لە عەرەبستانی سەعوودی دادەخرێت و هەڵسووکەوت و کار کردن لەگەڵ ئەم یەکیتییە چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و چ ناڕاستەوخۆ قەدەغەیە .

عەرەبستانی سەعوودی بە مەبەستی ناچار کردنی دەوڵەتی لوبنان بە لەناوبردن و نەهێشتنی " حیزبۆڵلا" لە سەر بۆردی سیاسی و سەربازی و نیزامی ئەم ووڵاتە ، زنجیرە فشارگەلێکی ئابووری بەرفراوانی لە دژی بەیرووت گرتووەتە پێش . بەرپرسانی سەعوودی بە دوای ئەوەدان تاکوو لە دۆخی نالەباری ئابووری ئێستا لە لۆبنان زۆرترین کەڵک وەربگرن و دۆخەکە بە شێوەیەک ڕەقەم لێبدەن کە بەرپرسانی بەیرووت لە بەرامبەر داواکارییەکانی ئەوان خۆ ڕادەست بکەن .

یەکێک لە گرینگترین داواکاری و داخوازییەکانی عەرەبستانی سەعوودی لە لۆبنان ، دوور خستنەوەی حێزبۆڵلا لە ساختاری سیاسی ئەم ووڵاتەیە .

 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە