هەنگاوی یەکەم بۆ درووستکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... هەنگاوی یەکەم بۆ درووستکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد
بە مەبەستی دەستکردن بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە ههرێمى کوردستان، یاداشتی لێک تێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای (دۆیچەبان)ی ئاڵمانی واژوو کرا.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، دانا عەبدۆلكەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتهجێكردن له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند : "لە ساڵی ٢٠١٢ وە ماستەرپلانی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام تا کابینەی نۆیەم دۆسیەکەی هەڵنەدراوەتەوە، ئێستا کابینەی نۆیەم دەیەوێ کاری تێدا بکات و کۆمپانیای دۆیچەبان هێنراوە، بۆ ئەوەی تا لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واژوو بکەین، پێمان بڵێ پڕۆژەکە ماوە و تێچووی چەندە".
ئهوهشى خسته ڕوو، پڕۆژەکە کات و تێچووی زۆرە و ئێمەش دەمانەوێت بە بەرزترین کوالێتی درووستی بکەین.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە