هەنگاوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ڕووی لە ڕاهێنانی تووندتر و قورستری نیزامی و سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
هەنگاوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ، لە ڕاهێنانی تووندتر و قورستری نیزامی و سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل تاکوو هۆشداری بە بانکگەلی ئیماراتی ڕووی لە زیادبوونە .
باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا
بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ی ڕاگەیاند کە چاوەڕێ دەکرێت بەرپرسانی کاروباری بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە سەبارەت بە ڕاهێنان گەلی نیزامی و سەربازی لەناکاو بە مەبەستی ئامادەبوونی بۆ " خراپترین سێناریۆ " لە ڕاستای لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسی و لە ئەگەری داواکاری ڕابەرانی ووڵاتەکانیان گفتۆگۆ بکەن .
بە ووتەی ئەم بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گفتۆگۆوەکانی بەرپرسانی باڵای بەرگری ئەمریکا لەگەڵ بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ، کە سەردانی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەکات بە دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی ئاگادارکردنەوە لە ٢٥ ی ئۆکتۆبەر ڕێبەرانی پێنتاگۆن بۆ جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی کۆشکی سپی دەربارەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵەی گشتی بژاردە نیزامی و سەربازییەکانی ئامادە لە ڕاستای متمانە لەوەی کە ئێران توانایی بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی نابێت ، ئەنجام درا .
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیامێکی تویتەریدا کە لە کاتی سەفەری خۆی بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە نووسی : ئێمە دەربارەی شێوەگەلی ئەگەری هەر هەنگاوێک بۆ متمانە بەخشین لە ڕاوەستاندنی هەوڵەکانی ئێران بۆ گەیشتنی بە حەوزەی ئەتۆمی و بەرفراوان بوونی چالاکییەکانی خۆی لە ناوچەکە باس و ووتووێژ دەکەین .
هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتی داوە کە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند :کە دەوڵەتی جۆ بایدن بە هەناردنی شاندێکی پلە باڵا بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە دوای تووندتر بوونی گەمارۆوە ئابوورییەکان لە دژی ئێران ە .
ئەم شاندە پلە باڵایە کە بە یاوەری ئاندریا گاسکی سەرۆکی نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی خەزێنەداری ئەمریکا هەفتە داهاتوو سەردانی ئیمارات دەکات ، هەوڵی ئەوە دەدات تاکوو لەگەڵ ئەو دەستە لە بانک و کۆمپانیا چالاکانەی لە ئیمارات کە بە بێ رەچاوکردنی گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بەردەوامن لە خزمەت کردنی بەشی ئابووری ئێران ، هۆشداریگەلی پێویست بەرامبەر بە پاشگاتەکانی داهاتووی ئەم جۆرە هەنگاوانەیان بدات .
بە ووتەی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، واشینتۆن بە شاهێدگەلی بە واتای پابەندنەبوونی هەندێک لە بانک گەلی جێگیر لە ئیمارات بە گەمارۆگەلی ئەم ووڵاتە لە دژی ئێران دەستی ڕاگەیشتووە کە دەتوانێ ببێتە هۆکاری سەپاندنی سزای قورس بە سەر ئەواندا .
هەر چەندە هێشتا بەرپرسانی ئیماراتی لەمبارەیەوە هیچ بیروڕایەکیان ڕانەگەیاندووە بەڵام ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵ ژۆرناڵ ستریت یش هەواڵی داوە کە لە ئەگەری نەبوونی هیچ پێشکەوتنێک لە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا ، ئەوە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە کە بە هەناردنی شاندگەلێک بۆ چەندین ووڵات دۆخی تووندترکردنی فشاری ئابووری بە سەر ئێران ەوە فەراهەم بکات . ئەم ڕۆژنامەیە ئەگەری ئەوە دەدات کە شاندی ئەمریکی لە دوای ئیمارات سەردانی مالێزیا ، تورکیا و چین یش بکات . واڵ ژۆرناڵ ستریت هەروەها هەواڵی لە هاوکاری نزیکی واشینتۆن لەگەڵ کۆمپانیاگەلی ماڵی چالاک لە ژاپۆن و کۆریای باشوور بۆ " دۆزینەوەی تیجارەتی نایاسایی ئێران " دەدات
ئەم ڕۆژنامەیە ئامانجی ئەم سەفەرە دەورەییەی شاندی ئەمریکی هەوڵێک بۆ پچڕاندنی پەیوەندی تیجاری ئێران لەگەڵ شەریکە عۆمدە و گشتییە تیجارییەکانی ڕاگەیاندووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە