هەنیە : هیچ گومانێکمان نییە لە بردنەوەی ئەم شەڕە
پەیامی کورد ... هەنیە : هیچ گومانێکمان نییە لە بردنەوەی ئەم شەڕە
ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسی حەماس ڕایگەیاند، هیچ گومانێکمان نییە لە سەرکەوتنی ئەم شەڕە و ئەگەر دوژمن بەدوای شەڕێکی درێژخایەن دا بگەڕێت، بەرخۆدان قسەی کۆتایی دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتێک هەنیە لە میانەی ووتارێکدا ڕایگەیاند : شەڕی دوژمنی زایۆنی لە دژی نەخۆشخانەکانی غەززە دژی هەموو یاسا و داب و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە.
هەنیە جەختی لەوە کردەوە کە دوژمنی زایۆنی تا ئەو کاتەی باجەکەی نەدات، ناتوانێت دیلەکانی بگەڕێنێتەوە.
هەروەها ووتی : دوژمنی زایۆنی لە خاکی فەلەستین دەردەکرێ و جگە لە شکست هیچی دیکەی نابێت. هەموو پلانەکانی دوژمن شکست دەهێنن و هیچ کام لە ئامانجەکانی بەدی نایەت.
بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند : پێویستە هەموو جیهان بزانێت کە تەنها خەڵکی غەززە و نەتەوەی فەلەستین مافی بڕیاردانیان لەسەر داهاتووی غەززە هەیە.
بە ووتەی هەنیە، ئەوەی نەتەوەی فەلەستین لە کەرتی غەززە کردی، هەموو جیهانی هەژاند و سەرباری ئەو نرخە قورسەی کە بەدوای خۆیدا هێنا، بووە هۆی ڕاپەڕینێکی جیهانی.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە