هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی گەورەی سوپای پاسداران ڕاگەیندرا
پەیامی کورد ... هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی گەورەی سوپای پاسداران ڕاگەیندرا
کوژرانى پاسدارێک بە ناوی مەهدى مەهدەوی نژاد، جێگرى جێگرایەتى ستادى فەرماندەیی گشتی پاسداران ڕگەێندرا !
پەیوندییە گشتییەکانى گشتى سوپاى پاسداران لە بەیاننامەیەک دا هەواڵى کوژرانى پاسدار مەهدى مەهدەوی نژاد جێگرى جێگرایەتى ستادى فەرماندەیی گشتی سوپاى بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراوەتەوە ئەم پاسداراە لە تەقینەوەى مەقەڕڕێکى سوپاى پاسداران کوژراوە کە هێشتا نەزانراوە مەقەڕڕەکە لە نێو ئێران بووە یا خود سووریا؟! مەرگى ئەم پاسدارانە گومانئاویە و دیار نییە کە لە پاکانەکردنەکانى نێو خودى سوپا کوژراوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە