هەوڵی ئیسرائیل و ئیمارات دەوڵەتی بایدن لە دژی لۆبنان و حێزبۆڵلا هان دەدەن
پەیامی کورد ... هەوڵی ئیسرائیل و ئیمارات دەوڵەتی بایدن لە دژی لۆبنان و حێزبۆڵلا هان دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سێبەری ئاڵۆزی و پەرێشانی ووڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و ئیسرائیل دا لە دوای شکستی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان و لە ئاستانەی بەریوەچوونی مەراسیمی ڕاسپارەکردنی جۆ بایدن بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ، هەڵبژێردراوی ئەمریکا ، هەندێک لەم ووڵاتانە لەگەڵ ئیسرائیل ، کەمپەینەکەی خۆی بۆ خستنە ژێر فشاری دەوڵەتی دیمۆکراتی ئەمریکا لە ڕاستای بەردەوامی سیاستگەلی دەوڵەتی پێشوو لە ڕاستای بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل و کەسانی ئاشتیخوازی عەرەب دەستیان پێکردووە .
لە نێوان ئەم کەمپەینانەدا لە ڕاپۆرتێکدا کە لە لایەن دامەزراوەی بەناوبانگ بە " بەرگری لە دیمۆکراسی " ئامادەکراوە کە ناوی لۆبنان و حیزبۆڵلای تێدا هاتووە کە لەوەدا جەخت کراوەتەوە کە دەبێ بە پێی سیاستەکانی دەوڵەتی ترامپ لەگەل ئەم دوو لایەنەدا بەرەنگاری بکرێت و بەرەوڕوو ببێتەوە . جێگای گرینگی دانە کە ١٥٢ لاپەڕە لەم ڕاپۆرتە بە لۆبنان و حیزبۆڵلا تەرخان بووە و هەرچەندە گرینگی دان بە دۆسیەی لۆبنان و پێداچوونەوە بەم بابەتە لەم چوارچێوەیە بەرفراوانەدا خاڵێکی جێگای سەرسووڕمان نییە .، بەتایبەتی ئەوەی کە بەڕیوبەرایەتی ئەم کەمپەینە یا دامەزراوەیە بە ناو بانگ بە بەرگری لە دیمۆکراسی لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی ئۆپێک ە کە لۆبی ئیسرائیل لە ئەمریکا هیدایەت دەکات .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە