هەوڵی تێرۆر کردنی ئەندامێکی پلە باڵای حێزبی دیمۆکراتی کوردستان لە " قەڵادزێ " ناکام مایەوە
پەیامی کورد ... هەوڵی تێرۆر کردنی ئەندامێکی پلە باڵای حێزبی دیمۆکراتی کوردستان لە " قەڵادزێ " ناکام مایەوە .
هەوڵی تێرۆر کردنی بەرپرسی کۆمیتەی حێزبی دیمۆکراتی کوردستان لە قەڵادزێ ناکام مایەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ پێنجشەممە ١٢ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ پێاوێکی نەناس بە جل و بەرگی سواڵکردنەوە سەردانی ماڵی " دارا بەیگ زادە " بەرپرسی کۆمیتەی حێزبی دیمۆکراتی کوردستانی لە شاری قەڵادزێ کردووە و داوای چاوپێکەوتنی ئەوی لە هاوسەرەکەی ئەو کردووە .
هەر لەمبارەیەوە هاوسەری " دارا بەیگ زادە " لە شارۆچکەی قەڵادزێ ڕایگەیاند : جاری یەکەم بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە و جاری دووهەم یش ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئەم کەسە بە جل و بەرگی سواڵکردنەوە بە ڕۆخسارێکی داپۆشراو هاتە بەر ماڵی ئێمە و پرسیاری هاوسەرەکمی لێکرد . بەڵام بە هۆی ئەوەی کە " دارا " بۆ کاروباری ڕۆژانە لە دەرەوەی ماڵەوە بوو سەرکەوتوو نەبوو کە ئەو ببینێت .
هەروەها ووتی : کاتێک کە بۆ جاری دووهەم یش هەما کەس هاتە بەر ماڵمان شک و گومانم لە لا درووست بوو و بە دوای کەوتم و بەو پەڕی شڵەژان و سەرسووڕمانەوە بینیم کە ئەو کەسە کە بە ڕواڵەت سواڵکەرە سواری ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەش بوو و زۆر بە خێرایی شوێنەکەی بە جێ هێشت و هەڵات .
هەر بۆیە لە ئێستادا بەرپرسانی پەیوەندیدار بە حزیبی دیمۆکراتی کوردستان ئەم بابەتەیان بە ئاسایشی قەڵادزێ و هێزی دژە تێرۆری هەرێمی کودستان ڕاگەیاندووە و ڕاپۆرتیان داوە و ماڵی دارا بەیگزادە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دایە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە