هەوڵی تێرۆر کردنی سەرۆککۆماری ئۆکراین ڕووبەڕووی شکست بووەوە
پەیامی کورد ... هەوڵی تێرۆر کردنی سەرۆککۆماری ئۆکراین ڕووبەڕووی شکست بووەوە
ئۆلێکسی دانیلۆڤ سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆکراین ئاشكرای ده‌كات، هه‌وڵى تیرۆركردنى سه‌رۆكى ئۆكراین دراوه‌و هه‌وڵه‌كه‌ش شكستی هێناوه.
ئۆلیکسی دانیلۆڤ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی بەرگری‌و ئاسایشی نیشتمانی ئۆکراین ئاشكرایكرد، هێزێكى ڕاهێندراوى چیچانى (کادیرۆڤیت) كه به‌و ناوه زۆر ناسراون هه‌وڵى تیرۆركردنى ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین یان داوه، به‌ڵام توانراوه شكستیان پێبهێندرێت.
دانیلۆڤ جەختی كرده‌وه، "لەلایەن ڕووسه‌كان به‌تایبه‌ت ئەوانەیان كه پشتگیری لەشەڕ ناکەن، زانیاریمان پێدراوه كه ئاگاداریان كردینه‌وه له‌وه‌ى هه‌وڵى تیرۆركردنى سه‌رۆكى ئۆكراین له‌ئارادایه‌و خودى زێلێنسکی ئاگادارکراونەتەوە".
ئه‌و زانیاریانه له‌كاتێكدایه، لەو ڕۆژه‌ى ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌كانى بۆسه‌ر ئۆكراین ده‌ستپێكردوه‌و دواتریش ده‌ستى به‌هێرشه‌كانى كردوه، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سه‌رۆكى ئۆكراین جه‌ختی كردۆته‌وه، "ئامانجی یەکەمی ڕووسیا له‌و په‌لاماره منم‌و گرووپە گێرەشێوێنەکانی ڕووسیا هاتوونەتە نێو کیێڤ‌و بەدوای من‌و خێزانەکەمدا دەگەڕێن".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە