هەوڵێکی پەلاماردانی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر پووچەڵ کرایەوە
پەیامی کورد ... هەوڵێکی پەلاماردانی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر پووچەڵ کرایەوە
له هه‌ولێر هه‌وڵێكى په‌لاماردانى ئه‌مریكیه‌كان ئاشكرابوو
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزى ڕاوێژكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "ئێواره‌ى دوێنێ ژماره‌یه‌ك فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراسته‌ى ناوچه‌ى هه‌ریر له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كران كه سه‌ربازگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاى لێیه". ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌هێزه‌كانى ڕاوێژكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كردوه، دواتر له‌لایه‌ن سیستەمى ڕادارى عێراقی یه‌وه ئاگاداركراینەوە كه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانیان بینیوه‌و ئاراسته‌كه‌شیان به‌ره‌و هه‌ریره".
دواتر و دواى ده‌ستنیشان كردنیان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئێمه‌وه تێكشكێندران و به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئامانجى خۆیان خرانه خواره‌وه.
له‌ساڵى ٢٠٢١وە تائێستا ئه‌مه زیاتر له ١٠ جاره فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئاراسته‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت به‌تایبه‌ت كه چه‌ندینجار په‌لامارى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو جارێكى دیكه‌ش به‌درۆن هێرشكرایه سه‌ر ڕێگه‌ى پیرمام.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە