هەوڵێکی گرینگی دەرەکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ شانسی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فێدڕاڵی
پەیامی کورد ... هەوڵێکی گرینگی دەرەکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ شانسی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فێدڕاڵی
وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه بوودجه‌ی 2021ی عێراق بدرێت، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌یه كه دوا بخرێت، تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌و بارەیە‌وه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات بۆ دوایین جار پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی كوردستان و لایه‌ن عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دەکەن بۆ ئه‌وه‌ی دوایین قسه‌یان لێ وه‌ربگیرێت.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كه ده‌كاته 15ی 3ی 2021 ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژە بوودجه‌ی 2021ی عێراق بدرێت، بۆچوونێكی دیكه پێی وایه ڕه‌نگه ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه دوا بخرێت، لایه‌نه شیعه‌كان فشاریان دروست كردووه بۆ تێپه‌راندنی بوودجه و هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش نه‌گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌ری زۆره هاوشێوه‌ی یاسای قه‌رز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ كورد ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕێنرێت، لێره‌دا سێ پێشهاتی گرنگ دروست ده‌بێت، یه‌كه‌م دووباره عه‌قڵیه‌تی زۆرینه و كه‌مینه له په‌رله‌مان خۆی ده‌سه‌پێنێت، دووه‌م، كورد ده‌خاته به‌رده‌م بڕیاره قورسه‌كه کە چ ستراتیژیه‌تێك هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ عێراقێك كه خۆی به‌شدار بووه له درووستكردنەوەی، كه‌چی له په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌كه‌ش بێبه‌شی ده‌كات، سێییه‌م، پرۆسه‌ی سیاسی عێراق چی لێ دێت؟ هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه كراوه‌ن، هه‌ربۆیه موسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە 08-03-2021 لە ڕێگەی ڤیدیۆوە گوتارێکی پێشکێش کرد و داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد ناکۆکییەکان وەلا بنێن و ووتیشی: "ئێمە بە درێژاییی شەش هەزار ساڵ پێکەوە ژیاوین و تاوەکوو ئێستاش پێکەوەین و دەستی یەکدی دەگرین. هەروەک چۆن دەستی پاپا فرانسیس و دەستی سەید سیستانی گەیشتە نێو دەستی یەکدی. عێراق پەیامی ئاشتیی و مرۆڤایەتییە و تاجی لێبووردەییە و کانگای ئازادیی بیروڕایە."
سەبارەت بە گفتوگۆکردن و ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بوودجەی 2021ی عێراق، موستەفا کازمی ڕایگەیاند: "ئێمە داوا و بانگهێشتی گفتوگۆی نیشتمانی دەکەین بۆ ئەوەی ببێتە مینبەرێک بۆ بەدیهێنانی ویستی گەلەکەمان. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان، گەنجان و دەنگە ناڕازییەکان دەکەین بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرپرسانە گفتوگۆ بکەن و بەرپرس بن لە بەرانبەر گەل و مێژوویاندا." دەشڵێت: "داوای گفتوگۆی نیشتمانی قووڵ دەکەم لەسەر هەموو ئاستەکان، چ حیزبی، یان سیاسی، بۆ گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ڕێککەوتنی کۆتایی لە پەیوەندیی نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی یەکێتی خاکی عێراق دەستەبەر بکرێت و بپارێزرێت. هەروەها کێشە کەڵەکەبووەکان کە قووڵایییان هەیە چارەسەر ببن."
كاردانه‌وه‌كان له به‌رانبه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، جیاواز بوون لایه‌نی موقته‌دا سه‌در، ڕه‌تیان كرده‌وه و له ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به گرینگ ناو نرا و پشتیوانی لێ كرا، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ریی موسته‌فا كازمی، ئه‌وه بووه كه هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن، چوونكه ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تێك بچێت، چونكه دواجار كوردیش له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت ده‌نگی به موسته‌فا كازمی داوه، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت تا پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2021ی عێراق ئه‌و ده‌ستپێخشه‌رییه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت. عه‌لی حسێن ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و عێراقییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ووتی: "لێكترازانی گه‌وره هه‌یه له‌ناو شیعه‌كان و سوننه‌كان و كورد له‌سه‌ر شێوه‌ی ئیداره‌دان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، ئه‌مه پێوستی به گفتوگۆیه‌كی جیددی هه‌یه دیالۆگی نیشتمانی ده‌وێت، تا به عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه و كورد و كریستیان و توركمانه‌وه بنه‌مایه‌كی تازه بۆ به‌ڕێوه‌بردن دابنرێت و ئه‌و بنه‌مایه‌ش ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، به‌پێی ده‌ستوور بێت، ئه‌مه په‌یامێكی ئیجابییه موسته‌فا كازمی كردوویه‌تی و كوردیش به ئیجابی وه‌ری گرتووه، بابه‌تی ڕاگرتنی بوودجه له عێراق ته‌نیا په‌یوه‌ست نه‌بووه به كورد، كۆمه‌ڵێك گرفتی دیكه هه‌بوون، كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش تێبینییان هه‌بوو، گرفتی كورد له به‌غدا ته‌نیا بوودجه نییه، بوودجه ساڵانه‌یه، گرفتی كورد له بوودجه گه‌وره‌تره، كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌یه ده‌بێت ئه‌و گرفتانه به دیالۆگ به تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هه‌وڵ بدرێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق تێك بچێت به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێت، هه‌ربۆیه ده‌ستپێشخه‌ریی كازمی، هه‌نگاوێكی باشه، زۆر لایه‌ن پێیان باش بوو پشتیوانی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌یان كرد، هه‌ندێك لایه‌ن ڕه‌نگه تێبینییان هه‌بێت، یان پێیان باش نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش قابیلی گفتوگۆیه، دۆخی عێراق پێویستی به لێکگه‌یشتنه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشەممه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژە بوودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌درێت و دواین پێشهات له‌و بارەیە‌وه چین، عه‌لی حسێن, ده‌ڵێت: "بابه‌تی بوودجه سیاسییه، زیاتر له‌وه‌ی ماڵی بێت، یان هونه‌ری بێت، شاندی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكانی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفته‌كانیان هه‌ڵگرتووه به‌پێی ده‌ستوور له چوارچێوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتووین به ده‌رئه‌نجامێك، گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت نییه، هه‌ست ده‌كه‌ین وه‌ره‌قه‌ی بوودجه له دژی كوردستان وه‌ك كارتی سیاسی به‌كار ده‌هێنرێت، شانده‌كانی كوردستان و شاندی پارتیش له به‌غدا هه‌نگاوی باشیان بڕیوه، به‌ڵام ڕاستییه‌ك هه‌یه ئه‌و گرفته‌ی هه‌ولێر و به‌غدا فراوانتره، ڕه‌نگه پرسه‌كه هه‌رێمیش بێت، به‌ڵام هه‌وڵمان داوه نه‌بینه به‌شێك له‌و گرفتانه و هه‌وڵمان داوه گرفته‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه هیوادارین به‌بێ ڕێككه‌وتن بوودجه تێ نه‌په‌ڕێنرێت، تێپه‌راندنی بوودجه به‌و شێوه‌یه خراپه، چوونكه له 2014ه‌وه ئه‌و گرفته له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌شی بێته سه‌ر، ئه‌وه دواجار بۆ به‌غداش باش نابێت، ئارامی درووست ناكات و نه‌بوونی ئارامیش سوودی بۆ هیچ لایه‌نێك نییه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و عێراقییه‌كان، پێی وایه پرسی بوودجه له بابه‌تی موسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌وره‌تره، كورد به‌پێی ده‌ستوور نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كییه، كه‌س خێر به كورد ناكات، ئێمه شه‌ریكین له‌م وڵاته، هه‌ر هه‌نگاوێك به‌بێ كورد پێشێلكردنی شه‌راكه‌ت و ده‌ستووره، ئه‌مه‌ش نائارامی دروست ده‌كات، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش كه دۆستی عێراقن و ده‌یانه‌وێت عێراق ئارام بێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌وانیش درووست ده‌كات، بۆیه ڕه‌نگه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكاش ئه‌وانه‌ی دۆستی عێراق و كوردستانن ڕۆڵیان ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و بوودجه‌یه به‌بێ ڕێككه‌وتنی كورد تێ نه‌په‌رێت."
ووتیشی: "هه‌وڵه‌كان به ناڕاسته‌وخۆ به‌رده‌وامن، ئومێده‌وارین ئه‌و پرسه به لێکگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن تێپه‌ڕێت، مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته و شاندی ئێمه به‌ڕاشكاوانه قسه‌ی كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان هه‌ر ئیراده‌یه‌ك فه‌رز بكرێت كوردستان ڕازی نییه و تێبینی خۆیشی ده‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بوودجه‌یه به‌بێ كورد و هه‌ڵوێستی كورد چی ده‌بێت، ده‌ڵێت: "هه‌رهه‌نگاوێك دژی كوردستان بێت ئه‌وكاته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ڕاوێژی لایه‌نه‌كان ووڵامی خۆی ده‌بێت".
له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد، له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سەفەری شاندی پارتی بۆ به‌غدا عه‌لی حسێن ڕایگه‌یاند: ''ئه‌و شانده بۆ پشتیوانیی شاندی حكوومه‌ت بوو و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئیجابی بوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه فاكته‌ری ده‌ره‌كیش هه‌یه ئه‌وه كاریگه‌ریی خۆی ده‌كات."
هه‌رله‌م بارەیە‌وه. د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ووتی: "دوای به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رده‌كه‌وێت كه كورد له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ری موسته‌فا كازمییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه‌كان درووست ببێت، بڕیاره ڕۆژی دووشەممه ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه بدرێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌وێ بڕیاری كۆتایی ده‌درێت، واته هه‌ر له ڕۆژی دووشەممه ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌كرێت".
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "ده‌بێت مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بدرێت و گرنگه كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق فه‌رامۆش نه‌كرێت و پێش چوونی كۆبوونه‌وه‌کە ده‌بێت ئه‌م پرسه واته بوودجه‌ی 2021 یه‌كلا بكرێته‌وه و به‌بێ ڕێككه‌وتن تێ نه‌په ڕێنرێت، ئه‌گه‌ر كراش ئه‌وه موسته‌فا كازمی و ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بەرپرسیاریەتییان له‌سه‌ر شانه."
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە