هەوڵەکانی خاخام ێک بۆ درووستکردنی کەنیسەیەک لە عەرەبستان

پەیامی کورد     ...    هەوڵەکانی خاخام ێک بۆ درووستکردنی کەنیسەیەک لە عەرەبستان

واڵ ژۆرناڵ ستریت لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵ لە هەوڵەکانی خاخامێکی یەهوودی بۆ کردنەوەی کەنیسەیەک لە عەرەبستانی سەعوودی دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی واڵ ژۆرناڵ ستریت لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە جاکووب هێرتزووگ ، خاخامێ کە مانگی ڕابردوو سەردانی ڕیازی کردبوو لەگەل داواکاری دەرکردنی ئیزنی کار ، کردنەوەی قوتابخانە و هاوکاری بۆ کۆمەڵگای یەهوودی لە کردنەوەی کەنیسەیەک لە عەرەبستان بە موحەمەد بن سەلمان حۆکمڕانی ئێستا و وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە بوو بە هۆی سەرسووڕمانی زۆر زۆرەوە .

کەسایەتییەکی بەرپرس لە باڵیۆزخانەی عەرەبستان لە واشینتۆن جەختی کردەوە : هێرتزوگ وەکوو گەشتیار چووەتە عەرەبستانی سەعوودی عەرەبستانی بۆ گفتۆگۆی ئائینی بانگهێشت کرد ، ڕابەرانی ئێمەش بۆ پاڵپشتی لەم بابەتە لەگەل هەندێک لە ڕابەرانی کە نوێنەری ئائینە جیاوازەکان بوون چاوپێکەوتنیان کرد و سەفەرەکەی هێرتزوگ بۆ عەرەبستان یش بەشێک لەم هەوڵانەیە .

واڵ ژۆرناڵ ستریت نووسی کە ئامادەبوونی خاخامی یەهوودی لە بین الحرمین بابەتی بیرلێکراوە نییە و سەیر نییە ، لە ڕاستیدا لە دوای ئەوەی کە ئیسرائیل پەیوەندی دیپلۆماتیکی لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی و ووڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس جگە لە عەرەبستان دەست پێکرد ، کۆمەڵگای یەهوودی لەم ووڵاتانە ڕێکاری ئائینی ئاشکرا ئەنجام دەدەن


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە