هەوڵەکانی خەڵکی ئەرژەنتینی بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی گەورەترین کۆبوونەوەی پیاوی جاڵجاڵۆکەیی

پەیامی کورد   ...  هەوڵەکانی خەڵکی ئەرژەنتینی بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی گەورەترین کۆبوونەوەی پیاوی جاڵجاڵۆکەیی

سەدان ئەرژەنتینی بە جل وبەرگی سپایدەرمان " جاڵجاڵۆکە "وە لە مۆنۆمێنتی ئۆبێلیسک لە بۆینس ئایرێس کۆبوونەوە و هەوڵیاندا ژمارەی پێوانەیی جیهانی بشکێنن کە زۆرترین کەس جل و بەرگی سپایدەرمانیان لەبەردا بوو لە یەک بەرنامەدا.

  ژمارەی پێوانەیی ئێستای کۆبوونەوەی مرۆڤی جاڵجاڵۆکە لە جیهاندا بە ٦٨٥ کەسەوە لەلایەن مالیزیاوە بەدەستەوەیە. تا ئێستا ڕێکخراوی گینس ڕیکۆردی جیهانی پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە ئایا ئەم چالاکییە لە ئەرجەنتین ڕیکۆردی جاکارتای شکاندووە یان نا، بەڵام ڕێکخەرانی ئەو چالاکییە دەڵێن زیاتر لە هەزار کەس بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە