هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ هاندانی عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات بۆ زیادکردنی خستنە بازاڕی نەوت
پەیامی کورد ... هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ هاندانی عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات بۆ زیادکردنی خستنە بازاڕی نەوت
بۆریس جانسن : لەندەن خەریکی درووستکردنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕاستییەکی نوێیە کە لەگەڵی بەرەوڕووین .
بۆریس جانسن ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ، سەردانی خەلیجی خۆی بریتی لە ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی لە ئەبووزەبی دەستپێکرد کە بە شێوەی گشتی بە ئامانجی هاندانی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت بۆ هاوکاری بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ئەنجام دەدرێت .
ووتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ، ١٦ی مانگ ووتی کە جانسن و شێخ موحەمەد بن زائێد ، وەلی عەهدی ئەبووزەبی دەربارەی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان بەریتانیا و ئیمارات لە مەیدانی ئەمنییەتی ووزە ، تەکنۆڵۆژیای سەوز و بازرگانی گفتوگۆیان کرد . ئەو ووتی : " ئەوان هەروەها دەربارەی گرینگی بەهیزکردنی هاوکاری بەهێزی دوو ووڵات لە بوارەکانی ئەمنییەتی ، بەرگری و زانیاری و هەواڵگری لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەگەلی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادی جیهانی ڕێکەوتنیان کرد .
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ش هەواڵی لە واژووکردنی ڕێکەوتن لەگەڵ ئیمارات لە بواری زیادکردنی هاوکارییگەلی ئەمنییەتی ، بەرگری و هەواڵگری دا .
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەروەها بە مەبەستی دیدار لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان ، وەلیعەهدی سەعوودی لە حاڵێکدا گەیشتە ڕیاز کە ئەورووپا بە دوای کەم کردنەوەی بەرەبەرەی وابەستەیی خۆی بە نەوتی خاوی ڕووسیایە .
بە ووتەی نووسینگەی جانسن ، ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی ، گەورەترین شەریکگەلی ئابووری بەریتانیا لە ناوچەکەن و بەهای ئاڵۆگۆڕکردنی تیجاری بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ ئەبووزەبی بۆ نزیکەی ١٥.٩ میلیارد دۆلار و لەگەڵ ڕیاز بۆ ١٣.٩ میلیارد دۆلار گەیشت .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ئیمارات ، لە سەر پابەندی خۆی بۆ ڕێکەوتنی ئۆپێک پڵاس دەربارەی زیادکردنی بەرەبەرەی بەرهەم هێنان جەختی کردەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە