هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ باشترکردنی ڕۆخساری عەرەبستان لە جیهانی ڕۆژئاواییەکان

پەیامی کورد     ...      هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ باشترکردنی ڕۆخساری عەرەبستان لە جیهانی ڕۆژئاواییەکان .

ماڵپەڕی " نوون پۆست " لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند بن سەلمان ، کێشە و گرفتی بێڕێزی کردن بە پێغەمبەری لە فەڕەنسا وەکوو دەرفەتێک بۆ ڕاگەیاندنی وەفاداری خۆی بە پاریس بەکارهێنا تاکوو بتوانێ لەم دەرگایەوە ڕووی ڕاستەقینەی خۆی بشارێتەوە و ڕۆخساری خۆی باشتر بکات لە تێڕوانینی ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە . دەوڵەت و کۆمپانیاگەلی فەڕەنسەویش بە وەرگرتنی شانسگەلێک و هەژمارێکی زۆر پارەی خەیاڵی ، بۆ ساغکردنەوەی ڕووی سیاسی و جیهانی عەرەبستان چالاکیگەلێکی بەرفروان یان دەست پێکردووە .

وەکوو نموونە ، ماڵپەڕی فەڕەنسەوی " مێدیا پارت " نووسیویەتی وەلی عەهدی سەعوودی لە ساڵی ٢٠١٦ دا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی " هاڤاس " ڕێکەوتننامەیەکی بە ئامانجی ڕیکلامکردن بۆ ئەو لە بیروباوەڕی گشتی جیهانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دا واژوو کردووە . میادە بۆلۆس ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری فەرەنسا رابەرایەتی لە کاروباری میدیا و ڕۆژنامەکانی تاکوو پێش هاتنی بۆ ناو ئەم کارە ، ڕابەرایەتی کاروباری ڕێکلامکردنی موحەمەد بن سەلمان ی لە بۆ رازی کردنی بیر و باوەڕی گشتی فەڕەنسا و ئەورووپا ی لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئاژانسی " هاڤاس " لە سەر شان بووە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە