هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ خستنە ڕێی کەمپەینی جیهانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حۆکمی لەسێدارەدان
پەیامی کورد ... هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ خستنە ڕێی کەمپەینی جیهانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حۆکمی لەسێدارەدان .
ماکرۆن هەواڵ لە هەوڵەکانی ووڵاتەکەی بۆ خستنە ڕێی کەمپەینی جیهانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حۆکمی لەسێدارەدان ڕادەگەێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی لە چوارچێوەی سەرۆکایەتی دەورەی داهاتووی ئەم ووڵاتەدا لە یەکیەتی ئەورووپا لە هەوڵدانێکی جیهانی بۆ لابردنی حۆکم و سزای لە سێدارەدانی دەخاتە ڕێ .
ئەو بە بۆنەی ٤٠ ەمین ساڵوەگەڕی هەڵوەشاندنەوەی حۆکمی لەسێدارەدان لەم ووڵاتە ووتی کە ووڵاتەکەی لە چوارچێوەی سەرۆکایەتی داهاتووی ئەم ووڵاتە لە یەکیتی ئەورووپا کەمپەینێکی جیهانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حۆکم و سزای لە سێدارەدان دەخاتە ڕێ .
ماکرۆن هەروەها جەختی کردەوە : کۆنفڕانسێک کە لە پاریس بەڕێوە دەچێت نەهادگەلی کۆمەڵگای مەدەنی لەو ووڵاتانەی کە حۆکمی لە سێدارەدان جێبەجێ دەکەن یا بە شێوەی کاتی ڕایدەگرن کۆدەکاتەوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە