هەوڵەکانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکان
پەیامی کورد ... هەوڵەکانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکان
یاسادانەرانی ئەمریکی نیگەرانن ڕێکەوتنی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ، سستر لە ڕێکەوتنی ساڵی ٢٠١٥ بێت .
بە دوای زیادبوونی چالاکیگەلی ناسەقامگیرکەری ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئەم ووڵاتە لە ناوچەکە ، سێناتۆرگەلی کۆمرایخواز و دیمۆکراتی کۆنگرەی ئەمریکا بە دوای بەردەوامیدان فشارەکانی خۆی لە دژی دەوڵەتی جۆ بایدنن تاکوو سوپای پاسداران لە لیستەی " گرووپگەلی تێرۆریستی " دەرنەهیندرێت .
بیل هاگرتی ، سێناتۆری کۆمرایخواز و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی کۆنگرەی ئەمریکا لەم بوارەدا ووتی : " بایدن حووپییەکانی لە لیستەی گرووپگەلی تێرۆریستی بیانی دەرهێنا . ئەم گرووپە لە لایەن سوپای پاسداران ەوە پاڵپشتی دەکرێن و لە دوای هەنگاوەکەی بایدن ئەم تێرۆریستانە بەردەوامیان بە هێرشەکانی خۆی لە دژی هاوپەیمانانی ئەمریکا دا .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە