هەپەگە هەواڵی شەهید بوونی ٤ گەریلای لە لایەن ئێران ەوە ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... هەپەگە هەواڵی شەهید بوونی ٤ گەریلای لە لایەن ئێران ەوە ڕادەگەێنێت .
هێزەەکانی پاراستی گەل " هەپەگە " هەواڵ شەهید ٤ گەریلای خۆی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە ڕادەگەێنێت .
دەربارەی ئەم بابەتە ، " هەپەگە " بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە و ئاشکرای دەکات کە لە ١١ی گوڵان دا لە ناوچەکانی دەورووبەری سەڵامس کاتێک کە هێزەکانیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جێ گۆڕکێیان دەکرد هێزەکانی سوپای پاسداران هێرش یان کردووەتە سەریان و ٤ هاوڕی و گەریلای ئەوان لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا شەهید بون ە .
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ی هەنگاو لە ١١ی گوڵان دا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە کە لە سەڵماس لە نێوان هێزە ڕیکخراوەکانی کورد و هێزەکانی ئێران هێرشێکی دژوار ڕوویداوە و ٣ پاسدار لەم هێرشە دا کوژراون و ٣ شەڕڤانی ئەو ڕێکخستنەش گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیشیان چارەنووسی نادیارە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە