هەپەگە ڕاگەێنداروێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... هەپەگە ڕاگەێنداروێک بڵاو دەکاتەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی یەژاستار لە گردی کاتۆ و سولێ ی هەرێمی هەفتانین حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژران و لە هەرێمی زاپ یش هەلیکۆپتەرێک کرایە ئامانج.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر شەڕ و پێکدادانەكانی نێوان گەریلاکان دژ بە سوپای تورکیا لە هەفتانین و زاپ ڕاگەێندراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی یەژاستار لە گردی کاتۆ و گردی سولێ لە هەرێمی هەفتانین، حەوت داگیرکەر سزادراون.
هەروەها، لە ئەنجامی چلاکیی گەریلاکانی هەپەگە لە هەرێمی زاپ، هەلیکۆپتەرێکی سوپای داگیرکەری تورک کراوەتە ئامانج.
لە نوێترین پێشهاتدا، بەرەبەیانی ئەمرۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی هەشت گوندی سنووری قەزای پێنجوێن و ناوچەی شارباژێریانكرد، بەو هۆیەوە زەرەر و زیانێكی زۆر بە ڕەز و باخ و بێستانی گوند نشینان گەیشت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە