هەڕەشەکانی سوپای پاسداران هاوکات لەگەڵ کۆتایی بەدەرئەنجامی گفتووگۆوەکانی ڤییەننا
پەیامی کورد ... هەڕەشەکانی سوپای پاسداران هاوکات لەگەڵ کۆتایی بەدەرئەنجامی گفتووگۆوەکانی ڤییەننا
لە سێبەری نائارامییەکانی نێوان ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ڕێکاری هەڕەشەئامێزی سوپای پاسداران زیاتر لە پێشان ناسەقامگیری لە ناوجەکە پەرەپێدەدات .
لە حاڵێکدا کە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا بێدەرئەنجام ڕاگیراوە و وێنەگەلێک لە کۆکردنەوەی جێگای ڕۆژنامەوانان لە بەرامبەر هۆتێلی بەڕێوەچوونی ئەم گفتووگۆیانە ش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە ، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە گەمارۆوە نوییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سەرەڕای ناساندنی خۆی وەکوو " خاڵی سووری نەتەوەی ئێران " لە سەر بەردەوامی بەرنامەی مووشەکی و هەنگاوگەلی ناسەقامگیرکەری خۆی لە ناوچەکە جەختی کردەوە .
لەم بەیاننامەیەی سوپای پاسداران کە دوێنێ بە بۆنەی ٤٣ ەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئێران بڵاوکراوەتەوە ، لە سەر بەردەوامی بەرنامە مووشەکی و چالاکییە ناسەقامگیرانەکانی ناوچەیی ئێران جەختی کرایەوە .
سوپا لە بەیاننامەکەی خۆیدا بە پشتگەرمی لە ڕێکارەکانی ڕووسیا و چین لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕۆژئاوا " هەروەها ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکی تووشی " پاشوەمان " بووە و تێگەیشتنێکی ڕاستی لە گۆڕانکارییە جیهانی و " گۆڕانکاری مەعادەلەکانی هێز " لە ڕۆژئاوای ئاسیا و فراوانتر و بەربڵاوتری نییە .
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە ئیسرائیلی " لە هەر شوێن و خاڵێک هۆکاری نائەمنی " ناو برد و ووڵاتانی ناوچەکەی بە هۆی پەیوەندی سیاسی و ئەمنییەتی لەگەڵ ئیسرائیل دا خستە بەر هەڕەشەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە