هەڕەشەی نوێی تەل ئەڤیڤ لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران
پەیامی کورد ... هەڕەشەی نوێی تەل ئەڤیڤ لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران
بێنی گانتس ، وەزیری شەڕی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئێران تەنیا چەند هەفتەیەک لەگەڵ درووستکردنی مەواددی شکێنەر و درزهێنەری پیویست بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی مەودای هەیە .
ئێران لە هەوڵی تەواوکردنی بەرهەم هێنان و بەستی ١٠٠٠ سانتریفیووژی پێشکەوتووی IR۶ ە لەوانەش لە دامەزراوە ژێرزەوینییە نوێیەکان لە نزیکی نەتەنز ە .
ماڵپەڕى تایمزی ئیسرائیل، لە زمانى بێنی گانتس وەزیرى بەرگری ئیسرائیل لە کۆنفڕانسى موتاڵا ئەمنییە نیشتمانییەکانى زانکۆى ڕایشمەن هێرتزلیا، بڵاوى کردەوە:
ئێران خەریکى تەواوکردنى بەرهەم و سەرخستنى ١٠٠٠ دەزگاى سانتریفیووژى پێشکەوتووى پیتاندنى یۆرانیۆمە.
ئەمەش لە سیستەمێکى نوێى ژێرزەمینى لە دامەزراوەى ئەتۆمى نەتەنز ئەنجامى دەدات.
ئێران درێژە دەدات بە کۆکردنەوەى زانست و ئەزموونى نەگەڕێنراوەى پەرەسەندن و لێکۆڵینەوە و بەرهەمى سانتریفیووژە پێشکەوتووەکان
تەنیا چەند حەفتەیەکیشى ماوە بۆ بەرهەمهێنانى یەکەم بۆمبی ئەتۆمى
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە