هەڵئاوسان لە ڕووسیا ڕێکۆردی شکاند
پەیامی کورد ... هەڵئاوسان لە ڕووسیا ڕێکۆردی شکاند
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند : ئاماری ڕۆژی هەینی نیشان دەدات بەرزبوونەوەی شاخسی هەڵئاوسان لە ڕووسیا لە مانگی ئەیپریل بە هۆی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆبڵ و گەمارۆوە بێ وێنەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بووە کە زنجیرەگەلی لۆژیستیکی دەستەبەرکردنی کەرەستەکانی لەم وولاتەی تووشی کێشە کردووە
داتاکانی ناوەندی خزمەتگوزاری ئاماری فێدڕاڵی ڕووسیا بەناوبانگ بە " ڕووس ستەیت " نیشان دەدات کە هەڵئاوسانی مانگانە لە ٦١٪ ەوە لە مانگی مارس ەوە بۆ ١.٥٦٪ لە مانگی ئەیپریل کەمی کرد . هەڵئاوسان لە مانگی مارس زۆرترین بەرزبوونەوەی مانگانەی لە جانیوەری ١٩٩٩ ەوە هەبوو .
زیادبوونی هەڵئاوسان لە ڕووسیا بە دوای ئەو شتەی کە ووڵاتە " ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەربازی " لە ئۆکراین ناوبردووە ڕوویداوە .
دابەزینی ڕۆڵ بۆ کەمترین ئاست لە مانگی مارس هۆکاری بەرزبوونەوەی داواکاری بۆ گەشەی بەرفراوان لە کەرەستە و کاڵاکان لە مەواددی خواردەمەنی سەرەکی بگرە تاکوو ئۆتۆمبێل بوو کە چاوەڕوان دەکرێت نرخەکان زیاتر لە پێشان بەرز ببێتەوە
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە