هەڵبژاردنەکانی تورکیا و بڕیارە مشتومڕئاوییەکەی تویتەر

پەیامی کورد   ...  هەڵبژاردنەکانی تورکیا و بڕیارە مشتومڕئاوییەکەی تویتەر

بڕیارەکەی تویتەر بۆ سنووردارکردنی دەست ڕاگەیشتن بە بەکارهێنەرانی تورک لەلایەن بەکارهێنەرانی فەزای ئەلیکترۆنیەوە ڕەخنەی لێگیرا و ئیلۆن ماسک بە پابەند نەبوون بە ئازادی ڕادەربڕین تۆمەتبار کرا.

یەکێک لە ئەکاونتە فەرمییەکانی ئەم سۆشیال میدیایە دوێنێ (٢٣ی ئایار) و ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە بە مەبەستی بلۆک نەکردنی تویتەر لەم ووڵاتەدا، ئەم سۆشیال میدیایە هەندێک ناوەڕۆکی بۆ بەکارهێنەرانی ناوخۆی تورکیا سنووردار کردووە دراو.

ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای تویتەر لە تویتێکدا بەرگری لەم بڕیارە دەکات و نووسیویەتی: لە نێوان قەدەغەکردنی تەواوەتی تویتەر و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە هەندێک تویت کامیان هەڵدەبژێریت؟


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە