هەڵهاتن لە بەرپرسیاری ئەمریکا لە ووتووێژەکانی ڤییەننا بەردەوامی هەیە
پەیامی کورد ... هەڵهاتن لە بەرپرسیاری ئەمریکا لە ووتووێژەکانی ڤییەننا بەردەوامی هەیە
نێد پرایس ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : دیپلۆماسی باشترین ڕێگا بۆ سەپاندنی سنوورگەلێک لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ە .
ئەگەر ئێران گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە قەبوول نەکات ئێمە جارێکی دیکە بۆ ڕێگای گەمارۆدان ئامادەین .
تەنیا ڕێگای گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئەمەیە کە ئێران دەست لە داواکارییەکانی خۆی لە دەرەوەی ڕێکەوتنەکە هەڵبگرێت .
ئێمە ووڵامی خۆمان بە پێشنیارەکەی ئەورووپا بە شێوەیەکی ڕوون دەدەینەوە و هەر کە ئێران پەیمانی گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە دایەوە دەگەڕێینەوە .
ئێمە هیچ بەرنامەیەکمان بۆ کەمکردنەوە یا خود ڕاوەستاندنی گەمارۆگەلی سەپێندراو لە دژی ئێران کە بە دۆسیەی ئەتۆمییەوە پەیوەندی نییە ، نیمانە .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە