هەڵوەشاندنەوەی سەفەرەکەی ئێمانۆئێل ماکرۆن بە فەرمی بە بەرپرسانی لۆبنانی ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... هەڵوەشاندنەوەی سەفەرەکەی ئێمانۆئێل ماکرۆن بە فەرمی بە بەرپرسانی لۆبنانی ڕاگەێندرا
میدیاکانی لۆبنانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەفەری ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ لۆبنان بە بەرپرسانی ئەو ووڵاتە بە فەرمی ڕاگەێندراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی الجمهوریە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسی : کۆشکی بەعبۆدا ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەفەری سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە کە بڕیار بوو ٢٣ و ٢٤ ئەم مانگە بەڕێوە بچێت بە دەست گەیشتووە
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند : ئەمە بریتی دەبێت هەڵوەشاندنەوەی هاوکاتی فەرماندەیی هێزەکانی یوونیفڵ و فەرماندەیی گوردانەکانی فەڕەنسی و کۆشکی سەرۆککۆماری بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ میشل عۆن یش دەبێت
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە