هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبووڵەوە

پەیامی کورد   ... هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبووڵەوە

هێڵی ئاسمانی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە سەرجەم گەشتەکانی لە ئەستەنبوڵەوە هەڵوەشاونەتەوە.

گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی تورکیا تا کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو بە کاتی ناوخۆ هەڵوەشایەوە.

هێڵی ئاسمانی تورکی ئاشکرای کرد، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سەرنشینەکان، بەنیازە پارەی شوێنی نیشتەجێبوون و بلیت و خەرجییەکانی دیکە بدات.

تا ئێستا هۆکاری کێشە تەکنیکییەکە ئاشکرا نەکراوە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە