هەڵکەندنی تونێلێک بۆ دزیکردن لە دووکانێکی زێڕ لە پارێزگایەکی ئێران / دزی ٦ کیلۆ زێڕ دەست بەسەر کرا

پەیامی کورد   ...  هەڵکەندنی تونێلێک بۆ دزیکردن لە دووکانێکی زێڕ لە پارێزگایەکی ئێران / دزی ٦ کیلۆ زێڕ دەست بەسەر کرا

عەقید مەوقووفەیی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سێمنان ڕایگەیاند :

حاڵەتێکی سەیری دزیکردن لە دووکانێکی زێڕ لە شارەکەدا بە هەڵکەندنی تونێلێک و گەیشتن بە دووکانەکە بە پۆلیس ڕاگەێندرا، کە بە هەوڵ و بەدواداچوونەکان دزەکە لە یەکێک لە پارێزگاکانی دراوسێ دەستگیرکرا.

لە حەشارگەی دزەکە نزیکەی ٦ کیلۆ زێڕ و بڕێکی بەرچاو لە موڵکی دزراو دۆزرایەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە