واتس ئەپ بەدوای تێلێگرام توانای بەکارهێنانی کەناڵەکان لە ئارادایە
پەیامی کورد ... واتس ئەپ بەدوای تێلێگرام توانای بەکارهێنانی کەناڵەکان لە ئارادایە
ماڵپەڕی WABetaInfo دەڵێت توانیویانە ئاگادارکردنەوەیەک لە واتس ئەپ دا بدۆزنەوە کە ئاماژەیە بۆ تایبەتمەندی کەناڵەکان. ئەم ئاگادارکردنەوە لە وەشانی بێتا ٢.٢٣.١٠.١٤ی ئەم نامەبەرەدا بینراوە کە لە فرۆشگای گووگڵ پلەی بەردەستە.
لەم ئاگادارییەدا واتس ئەپ دەڵێت هیچ سنوورێک بۆ ژمارەی ئەندامانی کەناڵێک دانەنراوە. جگە لەوەش دەتوانرێت کەناڵەکان بەکاربهێنرێت بۆ هاوبەشکردنی هەواڵ و ڕووداو و زانیارییەکانی تر. ئەندامانی کەناڵێک ناتوانن ژمارەی تەلەفۆنی خاوەن کەناڵەکە ببینن بۆ پاراستنی نهێنی خەڵک. بەڵام لە ئێستادا ڕوون نییە کە ئایا کەناڵە ناگشتیەکان کۆدکردنی کۆتایی بە کۆتایییان دەبێت یان نا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە