واتس ئەپ لەگەڵ نوێکارییەکی پراکتیکیدا دێتەوە!
پەیامی کورد ... واتس ئەپ لەگەڵ نوێکارییەکی پراکتیکیدا دێتەوە!
دیجیاتو نووسیویەتی : ئەم نوێکارییە سێ تایبەتمەندی سەرەکی لەخۆدەگرێت، گرینگترینیان گەڕانە بە پشت بەستن بە بەروار.
نوێکارییەکی نوێ بۆ وەشانی تاقیکاری واتس ئەپ بڵاوکرایەوە کە سێ تایبەتمەندی نوێی لەگەڵ خۆیدا هێناوە کە بریتین لە Channel Alert، شاردنەوەی باری خوارەوەی گەشتکردن، و گەڕان بەپێی بەروار. تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەم نوێکارییە بەکۆمەڵ ئەزموونی بەکارهێنەر باشتر دەکەن و هەروەها شەفافیەتێکی زیاتر بۆ خاوەن کەناڵەکان دابین دەکەن.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە