واده‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆماری عێراق دیاریكرا
پەیامی کورد ... واده‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆماری عێراق دیاریكرا
هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت ئاشكرای ده‌كات، ڕێكه‌وتن كراوه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار ئه‌نجام بدرێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ، كۆبوەته‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ى ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه دانیشتنی تایبه‌تى پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، موحه‌مه‌د حەلبووسی و فالح فەیاز سه‌ردانى سەرۆک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى پارتیان كردووە پێیان ڕاگه‌یاندووە "ئێمە چوارشەممە کۆبوونەوە دەکەین و بەھیواین تا ئەوکاتە ئێوەش وه‌ك پارتى‌و یه‌كێتى بگەنە ڕێککەوتن".
هه‌روه‌ك له‌كۆبەونه‌وه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تدا سێ بژاردە خراوەتە بەردەم پارتی و یەكێتی كه بریتین له(ڕێککەوتن لەسەر كاندیدێكى هاوبەش، کشانەوەی كاندیدى لایەنێک، یان هەردوولا كاندیدى خۆیان هەبێت‌و پەرلەمان یەکلای بکاتەوە).
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە