وادەی پێدانی شایستە داراییەکانی جووتیاران ئاشکرا دەبێت

پەیامی کورد    ...     وادەی پێدانی شایستە داراییەکانی جووتیاران ئاشکرا دەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە پرۆژە یاسای کتوپڕی ئەمنی خۆراکی و لە بڕگەی پێدانەوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران جێگیركرا و پێدەچێت دوای جەژن پەسەند بكرێت و بكەوێتە وباری جێبەجێكردنەوە.
رێبوار ئەورەحمان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی:لە پرۆژە یاسای کتوپڕی ئەمنی خۆراکی و لە بڕگەی پێدانەوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران، پێداگربووین لەسەر ئەوەی کە دەبێ ناوی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیشی بەدەق تێدا بنووسرێت تا بە گرەنتیەوە شایستە داراییەکانی رابردوویان وەربگرنەوە، لە پرۆژەکەدا بە دەق نووسرا (دفع مستحقات الفلاحين بضمنها اقليم كردستان).
لەبارەی وادەی پێدانی شایستە دارایی جووتیارانەوە دەڵێت: پاش پەسەندکردنی ئەم پرۆژە یاسایە، کە پێدەچێ دوای جەژن دەنگی لەسەر بدرێت، راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوەو جووتیارانی هەرێم دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرنەوە.
 

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە