واشینتۆن ئەم شوێنە بە بەرپرسیاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا ناودەبات

پەیامی کورد     ...     واشینتۆن ئەم شوێنە بە بەرپرسیاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا ناودەبات .

ووتەبیژی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە هەوڵدایە پەیوەندییەکی پایەدار و جێگای پێش بینی لەگەڵ ڕووسیای هەبێت بەڵام لە ئێستادا ئەم پەیوەندییە بە شێوەی گشتی بە هۆی هەنگاوەکانی مۆسکۆ کەوتووەتە دۆخێکی خراپ و ناجێگیردا .

بە پێی ڕاپۆرتێک نێد پرایس لە میانەی پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ، شکایەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ڕووسیا ، لەوانەش ، هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر دیمۆکراسی ئەمریکا لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠٢٠ ی ناو برد . ئەو هەروەها پاداشتەکانی ڕووسیای بە تاڵیبان بۆ هێرش کردن بۆ سەر سەربازانی ئەمریکی " لە ئەفغانستان و ئۆپراسیۆنی تێکدەرانەی سایبیری ڕووسیا و هەروەها بەدواداچوونی یاسایی ئەلێکسی ناڤالنی ، دژبەری ڕووس و داگیرکارییەکانی ڕووسیای لە ئۆکراین ئاماژە پێکرد .

هەروەها پرایس ووتی : ڕاستی ئەمەیە کە ئێمە بەردەوامین لە بەدواداچوونی پەیوەندییەکی پایەدار و پتەو و جێگای پێش بینی کردن لەگەڵ ڕووسیا .

ئەو هەروەها ووتی کە بوونی هەندێک کێشە و گرفتی قووڵ لەگەڵ ڕووسیا بە مانای نەبوونی بوارگەلی هاوشێوەکردنی تەکنیکی  لە بەرژەوەندییەکان نییە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە