واشینتۆن : ئەگەر ئێڕان بیەوێت لە ساڵڕۆژی تێرۆری قاسم سلێمانی تۆڵە بکاتەوە ، کاردانەوەی قورس نیشان دەدەین
پەیامی کورد ... واشینتۆن : ئەگەر ئێڕان بیەوێت لە ساڵڕۆژی تێرۆری قاسم سلێمانی تۆڵە بکاتەوە ، کاردانەوەی قورس نیشان دەدەین
ئەمریکا ڕایگەیاند واشینتۆن : ئەگەر ئێڕان بیەوێت لە ساڵڕۆژی تێرۆری قاسم سلێمانی تۆڵە بکاتەوە ، کاردانەوەی قورس نیشان دەدەین
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ەوە ژەنڕاڵ مەک کێنزی ، سەرۆکی کۆمیتەی فەرماندەیی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا - سەنتکام لە ووتاێکدا ڕایگەیاند : ئەگەر تاران بیەوێت بە بۆنەی ساڵڕۆژی کوژرانی ژەنڕاڵی ئێرانی قاسم سلێمانی تۆڵە بکاتەوە و هێرشمان بکاتە سەر، کاردانەوەی قورس نیشان دەدەین .
هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە ئامادەی بەرگری کردن لە خۆمان ، دۆستان و شەریک و هاوپەیمانەکانی خۆمانین لە ناوچەکەدا .فەرماندەی سەنتکام ڕایگەیاند لەم دواییانە سەردانی بەغدای کردووە و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دژی جیهادی ، ژەنەڕاڵ پۆل کۆلۆرت ی ئەمریکی و هەروەها ژەنەڕاڵ عەبدۆلئەمیر یارۆڵلا سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی عێراق دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە و بۆ دیدار لەگەڵ هیزەکانی ئەمریکی جێگیر لە بنکەی باشووری لە التنف سەردانی سووریای کردووە .
لەم هەوڵەدا هاتووە ، بە ئەگەرێک بە هۆی نیگەرانی لە تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە ساڵڕۆژی تێرۆری قاسم سلێمانی دەربارەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاری و هەواڵێک ڕانەگەێندرابوو پێشتر و سەفەرەکەی ئەو بۆ قەتەر ، عەرەبستانی سەعوودی ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، ئیسرائیل و ئەفغانستان تا کوتی بە جێ هێشتنی ناوچەکە بە شاراوەیی مابووەوە .
مەک کێنزی هەروەها ووتی : من هەموو ڕۆژێک لەگەڵ فەرماندەکانم دەربارەی ئەم بابەتانە قسە و ووتووێژ دەکەم و بۆ ئەمانەش ئامادە دەبین
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە