واشینتۆن بۆ تەل ئەڤیڤ : لەگەڵ ئێوە سەبارەت بە ئێران هەماهەنگی مان هەیە
پەیامی کورد ... واشینتۆن بۆ تەل ئەڤیڤ : لەگەڵ ئێوە سەبارەت بە ئێران هەماهەنگی مان هەیە
ئەمریکا متمانەی بە ئیسرائیل دا کە لەگەل ئەم ووڵاتە سەبارەت بە نیگەرانییەکانی دەربارەی ئێران هەماهەنگ و یەک دەنگە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کۆشکی سپی دەربارەی چاوپێکەوتنی " ئیال هۆلاتا " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل لەگەڵ " جەیک سالیڤان " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی کۆشکی سپی لە واشینتۆن بەیاننامەیەکی دەرکرد و هەواڵی لە ووتووێژی نێوان ئەوان لەگەڵ ئێران دا .
سەرەتاکانی ئەم هەفتەیە بوو کە میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵیان لە سەفەری ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ناوخۆیی ئەم ووڵاتە بۆ واشینتۆن بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی و ڕاگۆڕینەوە دەربارەی بابەتگەلی پەیوەندیدار بە ئێران ەوە دا .
بە دوای سەفەری ئیال هۆلاتا بۆ واشینتۆن و دیدار و چاوپێکەتنی ئەو لەگەڵ جەیک سالیڤان ، کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی دەربارەی مێحوەرگەلی قسە و ووتووێژی ڕاوێژکارانی ئەمنییەتی ئیسرائیل و ئەمریکا دەرکرد و لەمبارەیەوە هەندێک ڕوونکردنەوەی دا .
بە پێی ڕوونکردنەوەکەی کۆشکی سپی لە دوای گفتووگۆی بە سوود " لە ٢٤ی ئەیپریل جۆ بایدن لەگەل سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاوێژاکری ئەمنییەتی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ هۆلاتا بۆ باس کردن دەربارەی ئاستێکی بەربڵاو لە بابەتگەلی ئەمنییەتی ناوچەیی و جیهانی دیدار و چاوپێکەوتنی کرد .
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا پشتڕاست کراوەتەوە کە ڕاوێژکارانی ئەمنییەتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران قسە و گفتووگۆیان کردووە . لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " جەیک سالیڤان جەختی کردەوە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لەگەل نیگەرانییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە هەڕەشەکان لە دژی ئەمنییەتی خۆی لەوانەش پێش هەر شتێک لە لایەن ئێران و هێزە گوماردەکانی ژێر پاڵپشتی ئێران ، هەماهەنگ و یەک دەنگە
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە