واشینتۆن : بە تووندترین شێوە بەردەوامی بە فشارەکانی سەر ئێران دەدەین

پەیامی کورد   ...  واشینتۆن : بە تووندترین شێوە بەردەوامی بە فشارەکانی سەر ئێران دەدەین

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە وەزیری دەرەوەی ئێران ووتوویەتی کە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا متمانەی داوە کە سوپای پاسداران ناخاتە لیستەی ڕێکخراوگەلی تێرۆریستی یەوە ، ڕایگەیاند : ئێمە هەندێک قسەمان لە لە وەزیری دەرەوەی ئێران بیستووە کە ئەگەر درۆگەلێکی ئاشکرا نەبێت جێگای گومان لێکردنە .

بەرجام بە هیچ شێوەیەک لە فەرمانی کاردا نییە . ئێران بەردەوام پشتی لە دەرفەتەکان کردووە بەرامبەر بە گەڕانەوەی هاوشێوە بە پابەندی بە بەرجام کردووە .

ئەگەر ئێران بەردەوامی بە بەشداری کردنەکانی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بدات ، ئێمەش بە کەڵک وەرگرتن لە فشارگەلی زیاتر بەردەوامی دەدەین .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە