واشینتۆن دژی ئۆپڕاسیۆنی نیزامی تورکیا بۆ سەر کوردەکانە

پەیامی کورد    ...  واشینتۆن دژی ئۆپڕاسیۆنی نیزامی تورکیا بۆ سەر کوردەکانە


یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، واشینتۆن دژی ئۆپڕاسیۆنی نیزامی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریایە. 

به پێی ڕاپۆرتێک، دانا سترۆل، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا، ووتارێکی لە ڕێکخراوی «بیرو هزری ڕۆژهەڵاتی ناوین» پێشکەش کرد و دۆخی سووریای تاوتوێ کرد و ووتی: «داعش هێشتا مەترسییەکی جیددییە. داعش بە دوای دەرفەتێکە تا دزە بکاتە نێو ناوەندی شارەکان و هاوکات لە ناو گوندەکانیش چالاکە».

ناوبراو لە درێژەدا ووتی : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق و سووریا جێگیر کردووە هەتا بەشدار بن لە پڕۆسەی نێوبردنی داعش. داعش بۆ چۆڵەوانییەکان هەڵاتووە یا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا خۆی حەشار داوە. ئێمە تۆڕێک لە ڕێبەرایەتی داعشمان تەفروتونا کردووە م، ئەو ڕێبەرە داعشانە کە توانای ڕێبەرایەتیان هەیە لە حەشارگەکانیان وەدەریانمان هێناوە و هێشتا ١٠ هەزار شەڕکەری داعش لە بەندیخانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن هێزەکانی قەسەدە ڕاگیراون. دوور نییە داعش بییەوێت هێرشی مانگی جانیوەری بۆ بەندیخانەی "حەسەکە" دووبارە بکاتەوە. 

سترۆل و بەرپرسانی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە زانیارییەکان دەریان خستووە کە داعش بەنیازە ئۆپڕاسیۆنێک ڕێک بخات و ١٠ هەزار لە شەڕکەرەکانی بڕفێنێت و ئەمەش واتە مەترسی داعش بۆسەر قەسەدە. 

ناوبراو ووتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەرۆشیەکانی تورکیا لەبارەی چالاکی پەکەکە لە سووریا و عێراق تێدەگات و پێنتاگۆن هاوکاری تورکیا دەکات بۆ لەقاودانی ئەم جمووجۆڵیانە، بەڵام هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکان بەرژەوەندی ئەمریکا لە مەترسی دەخات. 

سترۆل، دەرئەنجامی کارەساتباری ئەم هێرشەی دیاری کرد و ووتی : هێرشی تورکیا، زەرەر دەگەینێتە سەر هێزەکان، کەمپەین و هاوپەیمانی جیهانی دژ بە داعش و تووند وتیژی زیاتر لە سووریا دێتە ئاراوە، و ڕەنگە هاوپەیمانی ئێمە قەسەدە و کوردەکان بە ناچاری ڕوو لە ئێران و ڕووسیا بکەن و بکەونە دەستی دوژمنانمان. 

تورکیا لە کۆتایی ئەم مانگەدا هەڕەشەی کردووە کە هێزەکانی دەباتە ناو خاکی سووریا و ناوچە کوردستانییەکانی بە پانتایی ٣٠ کیلۆمەتر. 
 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە