واشینتۆن : دەرچوونی هێزەکانمان لە ئەفغانستان تواناکانی ئێمە لە ووڵامدانەوەی هەڕەشەکانی داعش و ئەلقاعیدە سست و لاواز دەکات
پەیامی کورد ... واشینتۆن : دەرچوونی هێزەکانمان لە ئەفغانستان تواناکانی ئێمە لە ووڵامدانەوەی هەڕەشەکانی داعش و ئەلقاعیدە سست و لاواز دەکات .
بەڕیوبەری دەزگای زانیاری و هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA ڕایگەیاند : دەرچوونی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان توانمەندییەکانی ئەمریکا بۆ ووڵامدانەوە بە هەڕەشەکانی گرووپگەلی تێرۆریستی " داعش و ئەلقاعیدە " کەم دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک دیلیام برێنز ، بەرێوبەری دەزگای زانیاری و هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA لە جەرەیانی دانیشتنی مەخلیسی سەنای ویلایەتەیەکگرتووەکان ئاماژەی کرد : تواناکانی ئێمە لەکۆنترۆڵی ئەم هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش یا ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بە شێوەی بەرفراوان لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە زەوین و ئاسمانەوە کە بە زانیاریگەلی ڕاگەێندراو لە لایەن دەزگای زانیاری و هەواڵگری ناوەندییەوە و شەریکەکانی ئێمە لە بواری هەواڵگری پشتیوانی لێوە دەکرا زۆر بەهێز کراوە . کاتێک ک ەکاتی پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا بگات توانایی ددوڵەتی ئەمریکا لە کۆکردنەوە و ووڵامدانەوە بەم هەرەشانە سست و لاواز دەبێت .
برێنز هەروەها ووتی : دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی و هیزەکانی هاوپەیمانان لە ئەفغانستان مەترسی گەلیکی زۆری لە بواری ئەمنییەتییەوە بەدواوە دەبێت .
هەر لەم ڕاستایەدا ڕۆژی سێشەممە ووتەبێژی پلە باڵای دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بڕیارێک بە واتای دەرچوونی ئەم ووڵاتە لە ئەفغانستان لە ١١ سێپتەمبەر دا گرتووەتە بەر
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە