واشینتۆن سەبارەت بە غەززە هۆشداری ڤیتۆ دەداتە فەڕەنسا

پەیامی کورد      ...   واشینتۆن سەبارەت بە غەززە هۆشداری ڤیتۆ دەداتە فەڕەنسا .

واشینتۆن لە پەیامێک دا هەڕەشە و هۆشداری دەداتە فەڕەنسا کە ڤیتۆی پڕۆژەبڕیارەکەی فەڕەنسا دەکات سەبارەت بە ئاگربەس لە غەززە .

لە بەردەوامی پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی واشینتۆن بۆ ئیسرائیل ، ووتەبێژێکی دەوڵەتی ئەمریکا بە خستنەڕووی ئەوەی کە ڕێکەوتننامەی پێشنیارکراو لە لایەن فەڕەنساوە کە وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە رایگەیاند، ووڵاتەکەی سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە بڕیارێکە بەهاوکاری ووڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوەی لەرێگەی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، ئاگربەست لەغەززە رابگەێندرێت و ئەوەش هەوڵێکە و پێویستی بەکارکردنی زیاتر هەیە.

جان ئێف لۆدریان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەورووپا و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەپەرلەمانی ووڵاتەکەی ووتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، پاریس بەهاوکاری لەگەڵ "ووڵاتانی عەرەبی هاوپەیمان" سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەبڕیارێکە بۆ راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆژە بڕیارەکە رەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکرێت و لەم کاتەدا فەڕەنسا هەوڵی رازیکردنی ئەمریکاش دەدات بۆ دەنگدان بەبڕیارەکە کە داوا دەکەن شەڕ و پێکدادنەکان کە نزیکەی دوو هەفتەیە لەکەرتی غەززە بەردەوامی هەیە، رابگیرێن بەڵام ئەم ووتەبێژە ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان ئەم پڕۆژەبڕیارە ڤیتۆ دەکات و پەسەندی ناکات

 

 


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە